ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌رمانان، ژینگه پارێزانی شاری بانه له‌سه‌ر بڕین و تاڵانكردنی دارستانه‌كانی ئه‌و شاره هۆشدارییان دا و داوایان له خه‌ڵك كرد ژینگه و سرووشتی كوردستان بپارێزن.
به‌وته‌ی یه‌كێك له ژینگه‌پارێزان، كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم به ئاسانی و به‌بێ كێشه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ به‌ڕینی دارستانه‌كان و كۆمه‌ڵێك كه‌سیش هه‌ن كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ناوه‌نده نیزامی و ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ڕاسپێردراون بۆ بڕین و به تاڵانبردنی دار به‌ڕوه‌كانی ده‌ورووبه‌ری بانه. ئه‌و هاووڵاتییه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له ئێستادا سپای پاسداران خه‌ریكی بنه‌به‌ڕكردنی ناوچه‌یه‌كی جه‌نگه‌ڵین به پانتایی ٣٠ هه‌زار میتری چوارگۆشه و به چ مه‌به‌ست و ئامانجێك، هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.