کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناچاركردنی “سوعدا خەدیرزادە” بە دانپێدانانی زۆرەملێ

ناچاركردنی سوعدا خەدیرزادە بە دانپێدانانی زۆرەملێ 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی خه‌رمانان، میدیاكانی سه‌ربه‌ ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم فیلمێکیان لە دانپێدانانی زۆرەملێی “سوعدا خه‌دیرزاده‌” و هەواڵی ڕەتکردنەوەی خۆکوژییەکەی بڵاوکردەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “موجتەبا محەممەدی”، بەرپرسی گشتیی زیندانەکانی ئو‌ستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و “ناسر عەتەباتی”، بەرپرسی گشتیی دادگوستەری ئوستان، پێش لەو چاوپێکەتنە، “سوعدا خەدیرزادە”یان خستووەتە ژێر گوشارەوە کە لەو چاوپێکەوتنە لەگەڵ وتەبێژی هێزی دادوەریدا، هەواڵی خۆکوژییەکەی خۆی، ڕەت بکاتەوە.