به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی فه‌ڕانسه و ناڕازیان بۆ چه‌ندومین شه‌وی به‌رده‌وام له ناوچه هه‌ژار نشینه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پاریس تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتوون.
به پێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریهكانی فه‌ڕانسه، لاوانی ناڕازی ویلوو، بۆ جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی تووش تێكهه‌ڵچوون هاتوون و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئاڵۆزی و پشێویی زۆر له‌و ناوچه‌یه. شایانی باسه،له كاتی ده‌ستپێكی قه‌ره‌نتینه‌ی گشتی له فه‌ڕانسه، چه‌ندین ڕاپۆرتی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به هه‌ڵسووكه‌وتی توندی پۆلیس له‌گه‌ڵ ناڕازیان بڵاوكراوه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕه‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، پۆلیسیان به به‌كار هێنانی ستانداردی دوو لایه‌نه له‌و ماجه‌رایه‌دا تۆمه‌تبار كردووه.