ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ٢٤٠ كه‌سایه‌تی سیاسی و مه‌ده‌نی له نامه‌یه‌كدا كه بۆ “ئا‌نتۆنیۆ گوتێرش” ناردووه داواییان لێ كردووه كۆمیته‌یه‌كی حه‌قیقه‌ت یاب بۆ تاوتوێ كردنی بابه‌تی ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانی كچ له ئێران پێك بێنێت.
له به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه دا هاتووه، “له ئه‌مڕۆی ئێران دا تراژدیایهك خۆلقاوە و تا ئه‌م كاته مه‌دره‌سه‌ی كچانی ٢٥ ئوستان و ده‌یان شاری ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌گازی شیمیایی ژاراوی كراوه و به سه‌دان قوتابی و خوێندكار له نهخۆشخانەكان به‌سته‌ری كراون و به لانیكه‌م چوار قوتابیش گیانیان له‌ده‌ست داوه. جه‌نابی ده‌بیرکول: ماوه‌ی سێ مانگه ئه‌و هێرشانه درێژه‌ی هه‌یه و بووه‌ته هۆی ترس و وه‌حشه‌تی كچان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم تاوانباران ده‌شارنه‌وه و ڕاستیه‌كان باس ناكه‌ن. بۆ هه‌مووان ڕوونه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی به مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كچانی قوتابی و خوێندكاری شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی ڕێكخستووه. پرسیاری ئێمه له جه‌نابتان ئه‌وه‌یه كه ئایا ده‌زانن له ئێران چی ڕوو ده‌دات؟ ئایا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئاست ئه‌و جهنایهتە هیچ به‌رپرسیاره‌تییه‌كی هه‌یه؟ ئێمه واژۆكارانی ئه‌و نامه‌یه خوازیاری دابینكردنی كۆمیته‌یه‌كی حه‌قیقه‌ت یاب و ناردنیان بۆ ئێرانین.