کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نامه‌ی ١١ به‌ندكراوی زیندانی ڕه‌شت بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدامی چالاكانی سیاسی

نامه‌ی ١١ به‌ندكراوی زیندانی ڕه‌شت بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدامی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، ١١ به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ڕه‌شت به‌ ناوه‌كانی “عیسا چوولاندیم”، “هوومه‌ن تاهری”، “ساسان خانزاده‌”، “جه‌مشید عه‌زیزی”، “حافز فه‌رۆحی”، “مێهدی میرزایی”، “مه‌هیار زه‌ڕبه‌خش”، “موحسن هووشمه‌ند” ، “مه‌نووچێهر فه‌لاح”، “محه‌ممه‌د میری” و “ئارمان سادقی” له‌ نامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه مورادی بوون.

له‌ به‌شێكی ئه‌و نامه‌یه‌دا، به‌ندكراوانی سیاسی وێڕای ئاماژه‌پێدان به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی حكوومه‌ت له‌ ئامرازی ئێعدام بۆ تۆقاندنی كۆمه‌ڵگا، سزای سێداره‌یان به‌ حوكمێكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست زانی كه‌ تاوانبار ڕووبه‌ڕووی ئاكامی تاوانه‌كه‌ی ناكات و ده‌رفه‌تی پێداچوونه‌وه‌ش به‌ ده‌زگای قه‌زایی نادات. به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت سه‌ره‌ڕای مه‌حكووم كردنی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، خوازیاری ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون و ڕایانگه‌یاند كه‌ په‌یوه‌ست به‌ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام ده‌بن.