پاش ڕاگه‌یاندنی گه‌ڵاڵه‌ی حیجابی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه، ژنان و كچان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌بێ حیجابی زۆره‌ملێ له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن و نافه‌رمانیه‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و كچانی بوێر و ئازادیخواز له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌گشتی ئێران به‌بێ حیجابی زۆره‌ملێ له شوێنه گشتیه‌كان پیاسه ده‌كه‌ن. شكۆی به‌شداری برینی ژنانی ئێرانی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمی سه‌رسام كردووه و نا‌وێرن ڕووبه‌ڕووی ئازایه‌تی كچانی لاو ببنه‌وه. ژنان له گرته ویدیۆكاندا به ئاشكرا ڕایده‌گه‌ینن كه له داخوازییه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری پاشه‌كشه ناكه‌ن و درێژه به خه‌باتیان دژ به هه‌ر جۆره سیته‌مێك ده‌ده‌ن.