له ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی دروشم نووسین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دژبه حیجابی زۆه‌ملێ بووه و ژنان و كچانی ئازای ئێران به فڕێ دانی له‌چك له شوێنه گشتیه‌كان حازر بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گیشتووه، دیواری شاره‌كان به دروشمه‌كانی “نه سه‌ڵته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، “فه‌قر، فساد، گرانی، ده‌ڕۆین تا سه‌رنگوونی” و “قه‌سه‌م به خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان” نه‌خشێندرا‌وه و به هه‌زاران تراكت له نێو شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان، تاران و كه‌ره‌ج بڵاو كراوه‌ته‌وه. هه‌وره‌ها كچانی بوێر له شاره‌كانی ئه‌هواز، شیراز، ڕه‌شت، تاران، سنه، سه‌قز، ورمێ، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، هه‌مه‌دان و چه‌ند شاری دیكه له‌به‌رده‌م شوێنه مه‌زهه‌بی و ئینتزامییه‌كان به بێ حجاب ڕه‌سمیان كێشاوه.