کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نافه‌رمانی به‌رینی مه‌ده‌نی ژنانی ئازادیخوازی ئێران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

نافه‌رمانی به‌رینی مه‌ده‌نی ژنانی ئازادیخوازی ئێران دژبه‌ كۆماری

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران گۆڕه‌پانی دروشم نووسین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی دژبه‌ حیجابی زۆه‌ملێ بووه‌ و ژنان و كچانی ئازای ئێران به‌ فڕێ دانی له‌چك له‌ شوێنه گشتیه‌كان حازر بوون.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ‌ده‌ستمان گیشتووه، دیواری شاره‌كان به‌ دروشمه‌كانی “نه‌ سه‌ڵته‌نه‌ت، نه‌ ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری”، “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، “فه‌قر، فساد، گرانی، ده‌ڕۆین تا سه‌رنگوونی” و “قه‌سه‌م به‌ خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان” نه‌خشێندرا‌وه‌ و به‌ هه‌زاران تراكت له‌ نێو شه‌قامه‌كانی ئیسفه‌هان، تاران و كه‌ره‌ج بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. هه‌وره‌ها كچانی بوێر له‌ شاره‌كانی ئه‌هواز، شیراز، ڕه‌شت، تاران، سنه‌، سه‌قز، ورمێ، ته‌ورێز، مه‌شهه‌د، ئه‌راك، هه‌مه‌دان و چه‌ند شاری دیكه‌ له‌به‌رده‌م شوێنه‌ مه‌زهه‌بی و ئینتزامییه‌كان به‌ بێ حجاب ڕه‌سمیان كێشاوه‌.