ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “عه‌تا حسێنی” كۆڵبه‌ری كوژراو به ده‌ستی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی، له گوندی بلبه‌زانی سه‌ر به شاری پاوه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، “عه‌تا حسێنی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی پاوه به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار و سه‌ره‌تا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه و دواجار به‌هۆی هه‌ستیاربوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان كرا. ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره پاش ٩ ڕۆژی به‌سته‌ری بوون، ڕۆژی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه گیانی به‌ختكرد و مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو.