ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “جه‌مشید گورگیچ”، به‌ندكراوی گیانبه‌ختكردووی به‌لووچ له‌زیندانی زاهیدان، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له گۆڕستانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
“جه‌مشید گورگیچ” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا بوو كه پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ئه‌و به‌ندكراوه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی تووشی چه‌ند نه‌خۆشی بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان جه‌مشیدیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كرد و ئه‌و به‌ندكراوه به‌هۆی ئێش و ئازاری زۆره‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچ به‌شداری مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “جه‌مشید گورگیچ” بوون و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانی گرت.