ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، ده‌وڵه‌تی نوێ لۆبنان به دوای لانیكه‌م مانگێك له بن به‌ستی سیاسیی له نێوان ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی تووندی جه‌ماوه‌ری له‌م وڵاته، ناسرا.
به پێی ڕاپۆرتی ئاسوشیتێد پرس، “حه‌سه‌ن دیاب” ئۆستادی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن له زانكۆی ئامریكایی شاری به‌یروت، بۆ به سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی نوێ لۆبنان. ئه‌م هه‌نگاوه كه لانیكه‌م سێ مانگ به دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “سه‌عد حه‌ریری” سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی پێشوو له‌م وڵاته ڕوویدا. ناڕازییان خوازیاری گوڕینێكی به‌ربڵاو و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی تكنوكرات سه‌ر‌به‌خۆ بوون كه بتوانن كێشه‌كانی ئابووری و قه‌یرانی سیاسیی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.