کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناروونی چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ مهاباد

ناروونی چاره‌نووسی شارومه‌ندێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ مهاباد 1

زیاتر له‌ سه‌د ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی “خالید مێهماندووست” شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد تێپه‌ڕ ده‌بێت و ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌.

كۆتاییه‌كانی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو، “خالید مێهماندووست” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌وڵ درا هه‌واڵی ڕفاندنی بڵاو نه‌كرێته‌وه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی سێ مانگ دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كرا، به‌ جۆرێك كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و ڕه‌وانه‌ی ده‌رمانگا كراوه‌. پاش معاینه‌، پزیشكان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ خالید كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه‌ و نابێت له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌. ئه‌و شارومه‌نده‌ ئێستا له‌ به‌ندی چواری زیندانی مهاباد بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه‌ و قازی په‌روه‌نده‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی ناوبراو دژایه‌تی كردووه‌.