له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوودا، سێ هاووڵایه‌تی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان كه له ساڵڕۆژی شۆرشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون تا به ئێستا چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌ند هاووڵایه‌تیه بریتیه له ” عیرفان براتی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری “بێجنورد“، “عه‌بدوڵڵا عهبدولمهلێكی” خه‌ڵكی قروه، و “ئازاد ئه‌مینی” كه له ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون تا به ئیستا هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر باری ته‌ندرووستی و شۆینی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستدا نیه.