پاش تیپه‌ڕبوونی ماوه‌ی دوو حه‌وتوو به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئه‌رسه‌لان دێوارگه‌ر” له گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، چاره‌نووسی به ناروونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌رسه‌لان دیوارگه‌ر” خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره كه پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شۆێنیكی نادیار ڕاگۆیزرابوو، تا به ئیمڕۆ هیچ زانیارێیه‌ك له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شۆێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نیه. جێگایی ئاماژه‌یه ناوبراو لە دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبه‌ش كراوه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.