کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناردنی یه‌ك ملیارد دۆلار له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان

ناردنی یه‌ك ملیارد دۆلار له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بۆ حیزبۆڵڵای

له‌م دوایانه‌دا وێڕای گه‌مارۆكانی سه‌پێندراو به‌سه‌ر سیسته‌مه‌ بانكییه‌كانی لوبنان و پابه‌ندبوونی بانكه‌ لوبنانییه‌كان به‌ تحریمه‌كانی ئه‌مریكا، كۆماری ئیسلامی یه‌ك ملیارد دۆلاری به‌ گرووپی حیزبۆڵڵا گه‌یاندووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌ هاوكاری بانكی مللی ئێران و به‌ سوئیستیفاده‌ له‌ كۆدی مللی شارومه‌ندان، پاسپۆرتی ساخته‌ی تۆمار و ئه‌رزی بۆیان دیاری كردووه‌ تاكوو له‌ ڕێگه‌ی سامانه‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان و كارته‌ بانكییه‌كانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی مه‌جازی و حه‌قێقی پاره‌ بۆ كه‌سانێك له‌ لوبنان بگوازنه‌وه‌. پایه‌گای هه‌واڵنێری ئه‌لمه‌حاك ٢٤ی چاپی به‌یرووت له‌و باره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پوڵشوویی بانكی ناوه‌ندی لوبنان له‌م دوایانه‌دا شوێن په‌نجه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری هاورده‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك ئه‌كاونتی بانكی بلۆك كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی مه‌جازی بوونی به‌شێك له‌ حسابه‌كان بلۆك كردنیان زۆر ئه‌سته‌مه‌.