کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ناردنی دۆسیەی٩ چالاکیسی نفیی مۆعه‌لیمان بۆدادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵان، دۆسیەی ٩ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سینفیی مۆعه‌لیمانی کوردستان (سەقز و زیویە) بە ناوەکانیئاوات ڕەزەوی،لەیلا عینایەت‌زادە،تاهیر حامیدی،تاهیر قادرزادە،ئامانج ئەمینی،عەزیز مەرزی،ئەحمەد قادری،خالید عەبدوڵڵاهیوسلێمان عەبدیبۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز نێردرا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆسیەی ئەو ٩ چالاکە سینفییه پاش بەشداریان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعه‌لیمان لە بەرامبەر ئیدارەی ئامووزش وپه‌روه‌رشی سەقز، بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە نێردراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی شەممە ١٠ی مانگی گوڵان، ئەو ٩ چالاکە سینفییه لەگەڵ سەلاح سورخی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) بۆ پۆلیسیی ئەمنیەتی سەقز بانگهێشت و هەڕەشەیان لێکرابوو كه‌ ئەگەر بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعه‌لیمان لە ڕۆژی ١١ی ئه‌م مانگه‌ بكه‌ن، دۆسیەیان دەنێردرێتە دادسەرای گشتی و ئینقلابی سەقز.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران

komalah

پشتیوانی كوردانی باكووری كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی گه‌لانی ئێران

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر

komalah

پشتیوانی “سه‌لاحه‌دین” دمیرتاش له‌ خه‌ڵكی ناڕازی ئێران

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٠ كه‌سی دیگه‌ له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah