پسپۆڕێکی سەربازیی سووریە ئاشکرایکردووە، دوو هەزار و ٥٠٠ چەکداری گرووپە ئیسلامیەکان لە ئیدلیبەوە خۆیان ئامادە دەکەن و لەژێر چاودێریی هەواڵگریی تورکیە بەمەبەستی شەڕ کردن لەگەڵ سوپای ڕووسیە دەگوازرێنەوە بۆ ئۆکراین.
ماڵپەڕی پارس تودەی لەزاری سەعید فارس، پسپۆڕی سەربازیی سوورییەوە ئاشکرایکردووە، کە تورکیە دوو هەزار و ٥٠٠ چەکداری لە ئیدلیب ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بیانگوازێتەوە بۆ ئۆکراین.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەزگای هەواڵگریی تورکیە ئەو چەکدارانە سەرەتا دەگوازێتەوە بۆ لەهێستان و لەوێوە ڕەوانەی ئۆکراینی دەکات، جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تورکیە پشتیوانیی خۆی بۆ وڵاتی ئۆکراین دەربڕیوە و لەو چوارچێوەیەدا هەردوو گەرووی “چاناق قەلە: و “ئەستەنبوڵی” بەڕووی کەشتییە جەنگییەکانی ڕووسیادا داخستووە.