دوای تێپەڕبوونی دوو هه‌فته لە دەستبەسەرکرانی “کەیومەرس لەتیفی” چالاکی مەدەنی ناسراو و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە، سه‌ره‌ڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستتدا نییە.
“کەیومەرس لەتیفی” تەمەن ٤١ ساڵ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ئه‌مساڵ پاش ئەوەی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد، چاره‌نووسی نادیاره و چه‌ندین جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی و كوشتن‌یان له بنه‌ماڵه و به تایبه‌ت خۆشكی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه كردووه.