سەرەڕای تێپەڕینی یەک حهفته لە دەستبەسەر کرانی “کەژال نەسری” خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، هیچ زانیارییەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باوکی کەژاڵ نەسری لە ماوەی حهفتهی ڕابردوو چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەی کردووە و هەتا ئێستا نهیتوانیوه چاوی بە کچەکەی بکەوێت و ئیزنی هیچ جۆره پهیوهندیهكی تهلهفوونیشیان پێ نهداوه.
کەژاڵ نەسری چالاکی مەدەنی دانیشتووی گوندی تەنگیسەری سنە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا و هەتا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستەبسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست نییە و ئەمەش بووەتە هۆی دڵ نیگەرانی بنەماڵەکەی.