“پژمان مورادی”، خەڵکی شاری ڕوانسەر، ماوه‌ی ١٨ مانگه كه لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارێیەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕۆژی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠، “پژمان مورادی” بۆ ماسی گرتن چوو بۆ گوندی “دیوه‌زناو”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارنه‌وه ڕفێندرا. ناوبراو سه‌ر به هیچ گرووپ و لایه‌ن و حیزبێك نییه و بێ تاوان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پژمان، به‌دواداچوونه‌كانیان له ماوه‌ی ١٨ مانگی ڕابردوودا بێ ئاكام بووه و هیچ به‌رپرس و ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامده‌ره‌ی داواكارییه‌كه‌یان نه‌بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.