سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی “محەمەد خالیدی” خەڵکی چالدێران و کوڕە ١٦ ساڵەکەی بە ناوی “ئەحمەدی خالیدی” لەلایەن ناوهنده ئهمنیهكانی ڕژیمهوه، ههتا كاتی بڵاوبوونهوهی ئهم ههواڵه هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئهو هاوڵاتیانه لەبەر دەستدا نیە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە هەتا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیاره و ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکانی ڕژیم هیچ وڵامێکی ڕوونیان پێیان نەداوەتەوە. شایانی باسه ئەو باوک و کوڕە سەرەتای مانگی خەزەڵوەر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گوندی “سگریک” و بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون.