حەوتووی ڕابردوو هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری ورمێ بە ناوی “حەسەن عومەرپوور” تەمەن ٢٦ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه دەستبەسەر کراوه و چاره‌نووسی نادیاره.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، “حەسەن عومەرپوور” خەڵکی گوندی “ماوانە”ی سه‌ر به ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێیه و پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. جێی ئاماژه‌یه كه تا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستا نییه.