به دوای سێ هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “سه‌رپولی زه‌هاو” به ناوی “میهدی پارسه‌نگ” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراو ناڕوون و نادیاره.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، “میهدی پارسه‌نگ” ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه خه‌ڵكی شاری “سه‌رپولی زه‌هاو”ی سه‌ر به ئۆستانی كرماشانه، سێ هه‌فته له‌وه پێش له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی “مه‌سكه‌نی مێهری شیروودی” ئه‌و شاره له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره هیچ وڵامێكیان له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی وه‌رنه‌گرتووه.