ده كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شاری بانه به دوای تێپه‌ڕبوونی ٨٠ ڕۆژ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، چاره‌نووسیان هێشتا نادیاره و هیچ زانیارییه‌كیان به بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ناوی ئه‌و ١٠ هاووڵاتییه بریتییه له : “ئه‌رسه‌لان پزشكی”، “ئه‌بۆبه‌كر پزشكی”، “فه‌رزاد پزشكی”، “كه‌ریم پزشكی”، “ڕه‌فێق پزشكی”، “بێهزاد پزشكی”، ” سه‌لاح پزشكی”، “سه‌عید قادری”، “جه‌ماڵ مۆروه‌تی” و “سه‌عید ڕه‌شیدی” كه به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه كراون و به دوای ٨٠ ڕۆژ به‌ندكران چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.