وێڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٥٠ ڕۆژ به‌سه‌ر ڕفاندنی “ئایه‌ت (یه‌زدان) عارفی نیا” یاساناس و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئابدانان و دانیشتووی تاران، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یه‌زدان عارفی نیا” به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌ی یاسای “هێنارێس” له تارانه و پاش سكاڵای ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئیلام و ئابدانان له‌دژی خۆی و تۆمه‌تباركردنی به “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی له تاران ڕفێندرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئێستا بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.