چاره‌نووسی ڕۆژنامه‌وانێكی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌ناوی “نازیلا مه‌عرووفیان” و چالاكێكی كرێكاری به‌ناوی “داوود ڕه‌زه‌وی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕژیمه‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “داوود ڕه‌زه‌وی” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ربه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحیدی تاران ڕۆژی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٧٣ ڕۆژ به‌ندكران، وێڕای خراپی باری ته‌ندرووستی، له زیندانی ئێڤین له بیلاته‌كلیفی ماوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌وان و خوێندكاری زانكۆی “عه‌لامه” كه وتوووێژی له‌گه‌ڵ باوكی “مه‌هسا ئه‌مینی” ئه‌نجام دابوو، ڕۆژی ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.