“ئۆمێد شامحەمەدی“، گپەرویز ئەحسەنیگ، “کاوه محەمەدزاده” و “هیوا قورەیشی“، چوار ئەندامی ئەنجومەنی سنفیی موعهلیمانی “کوردستان–دیواندەرە“، سەرەڕای تێپەڕینی ٦٩رۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانیان، لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕاگیراون و چارەنووسیان نادیارە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییانە لە بهردەستدا نییە و چارەنووسیان نادیارە. جێگەی ئاماژەیە كه ئەم هاووڵاتییانە لە مافی “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان” بێبەری کراون و بۆ سێیەمین جارە بڕیاری دەستبەسەرکران و لێپرسینەوەیان لەلایەن دادوەری گشتی و دادگای ئینقلابی سنەوه درێژ کراوەتەوە.