به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی چوار قوتابی كچی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوه‌كانی “كیژان كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “ئایدا لوتفی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “بیتا ئه‌سه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “شنۆ ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، چوار قوتابی كچی شاری شنۆ به‌ناوه‌كانی “كیژان كه‌ریمی”، “ئایدا لوتفی”، “بیتا ئه‌سه‌دی” و “شنۆ ئه‌حمه‌دی” به‌بیانووی به‌شداریكردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به به‌سه‌ر ئه‌و چوار كه‌سه‌دا ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه دا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌یاله‌تی “ڕاینله‌ند”ی ئاڵمان كه‌فاله‌تی سیاسی “شنۆ ئه‌حمه‌دیان”ی له‌ئه‌ستۆ گرت و سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ر منداڵان به توندی محكووم كرد.