به‌پێی زانیارییه‌كان پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان و دانیشتووی شاری قه‌زوین به‌ناوی “پووریا ڕه‌شیدی” ناسراو به (سۆران)، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ڕۆژی یه‌كی مانگی ڕه‌زبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زوین به شكاندنی درگای ماڵی “پووریا ڕه‌شیدی“، هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و له‌پێش چاو ژنه دووگیانه‌كه‌ی به‌ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو كادری په‌روه‌رده‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی قه‌زوینه كه به شێوه‌ی ته‌رحی دامه‌زراوه و له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌بار چووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له دۆخێكی خراپ دایه.