کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نادیاری چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان

نادیاری چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان 2

به‌پێی زانیارییه‌كان پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان و دانیشتووی شاری قه‌زوین به‌ناویپووریا ڕه‌شیدیناسراو به‌ (سۆران)، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

ڕۆژی یه‌كی مانگی ڕه‌زبه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی قه‌زوین به‌ شكاندنی درگای ماڵیپووریا ڕه‌شیدی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و له‌پێش چاو ژنه‌ دووگیانه‌كه‌ی به‌ئه‌شكه‌نجه و لێدانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد و له‌و كاته‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. ناوبراو كادری په‌روه‌رده‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی قه‌زوینه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی ته‌رحی دامه‌زراوه‌ و له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌بار چووه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه له‌ دۆخێكی خراپ دایه‌.