کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

نادیاری چاره‌نووسی چالاكی كرێكاری شاری سنه‌ “موزه‌فه‌ر ساڵحنیا”

مه‌زه‌فه‌ر ساڵحنیائه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران ڕۆژی ٣٠ی مانگی خه‌رمانان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ له‌شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌و كاته‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه‌ كرێكاریه‌، له‌ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌یان كردووه‌ن به‌ڵام هیچ وڵامێكیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی وه‌رنه‌گرتووه‌ و هێشتا له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌دایه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستیان دایه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌رینی خۆپێشانده‌ران و چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی و به‌ سه‌دان كه‌س ئێستا له‌ به‌ندی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كاندان. چه‌ند چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی دیكه‌ی شاری سنه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون بریتین له‌: “غوڵام ڕه‌زا شه‌ریفه‌،سه‌لاح زه‌مانی،لوتفۆڵڵا ئه‌حمه‌دی،به‌ختیار سه‌مه‌دیوخالد حسێنی“.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل

-

كوژران و برینداربوونی ١١٩ كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌ له‌ كاشمه‌ر

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئارتا پلاستیكی نه‌مین

-

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری له‌ زاهیدان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی تارانی له‌ ئاست به‌شداری له‌ ته‌بلیغاتی قاڵیباف

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی بانكی میلله‌ت له‌ تاران

-