له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی كه‌ره‌جیان به‌ناوی “ئێنسیه مووسه‌وی نی‌ك” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج كردووه، هه‌روه‌ها دوو لاوی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوه‌كانی “فه‌خره‌دین فاتحی” و “فرووته‌ن مارابی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون، له شارستانی به‌سته‌ك لاوێك به‌ناوی “ئه‌حمه‌د شادمان” و كچێكی لاوی خه‌ڵكی ئه‌رده‌بیل به‌ناوی “سێودا مه‌ناری” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.