“پووریا جه‌واهری” هاووڵاتی خه‌ڵكی كامیاران كه ڕۆژی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، هێشتا له زیندانی ئه‌و شاره به‌بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕاگیراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “پووریا جه‌واهری” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به تۆمه‌تبار كراوه و ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ده‌ستبه‌ند و پێ به‌ندی ئه‌له‌كترۆنی گوازرایه‌وه بۆ شه‌قامی ١٢ متری و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی تونددا ناچار به‌دانپێدانانی زۆره‌ملێ كرا. به‌پێی سناریۆسازییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، “پووریا جه‌واهری” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره به چه‌ك ته‌قه‌ی له هێزه‌كانی ڕژیم كردووه و چه‌كه‌كه‌شی له كه‌سێكی دیكه وه‌رگرتووه كه ئه‌ویش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌یان شایه‌تحاڵ به ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه كه “پووریا” له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا له شیركه‌تێكی ئاسفاڵت له گوندی “تیله‌كۆ” كاری كردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕووداوه‌كانی شه‌قامی ١٢ متریه‌وه نییه به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامیاران به ئه‌شكه‌نجه و سناریۆسازی ده‌یه‌وێت ئه‌و لاوه بێ تاوانه له‌سێدار بدات.