له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٩ هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوچوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری ورمێ “محه‌ممه‌د موقه‌ده‌م سیس” و “نووره‌دین ڕه‌ستگاری“، له‌شاری ئیلام “تالب مورشێدی“، له‌شاری دێولان “حه‌مید ڕه‌حیمی“، “له‌شاری كرماشان “مه‌تین چراغی” خوێندكاری زانكۆ، “له شاری كامیاران “خه‌بات مۆزه‌فه‌ری“، له‌شاری سه‌قز “بابه‌ك بابایی“، له‌شاری مه‌ریوان “ئاكۆ مه‌نووچێهری” و له‌شاری خۆڕه‌م ئاوا پووری گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “نیكا شاكه‌ره‌می” به‌ناوی “ئاته‌ش شاكه‌ره‌می” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.