به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی ٩ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٩ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سه‌رایی” خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ساحیبی سه‌قز، “وریا دڵ ئه‌نگیز” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان، “عیرفان ئیلاهی نیژاد” خه‌ڵكی شاباد، “حسێن حاجی عه‌لیایی” ته‌مه‌ن ٥٨ ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان، “شیوا شه‌عبانی” سینهماگهر و هاوسه‌ره‌كه‌ی “فه‌رشاد پارسا” له تاران، “سه‌مانه ئه‌سغه‌ری” چالاكی بواری منداڵان، “زانكۆ ته‌وه‌كۆلی” خه‌ڵكی بانه و “محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی” موعه‌لیمی خه‌ڵكی “خاف”، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه چاره‌نووسیان نادیاره.