له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٩ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، دێولان، دێهلۆڕان، مه‌ریوان و ئیزه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندارون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری سنه سێ هاووڵاتیان به‌ناوه‌كانی “مێهدی ته‌وه‌كۆلی” وێنه‌گر، “جه‌لال مازووجی” چالاكی مه‌ده‌نی و “مه‌سعوود وه‌فایی” موعه‌لیمی خانه‌نشینكراو، له شاری مه‌ریوان چالاكێكی میدیایی به‌ناوی “دلێر مه‌ردووخی”، دوو لاوی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌ناوه‌كانی “فه‌رشاد و سه‌عدۆڵڵا ئایینی”، دوو هاووڵتی خه‌ڵكی گوندی قۆڕوچای دێولان به‌ناوه‌كانی “موسلیم و پژمان حسێن په‌ناهی” و مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی ئیزه‌یان به‌ناوی “محه‌ممه‌د جه‌لیل غه‌فاری” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.