زیاتر لە ٧ هاووڵاتی خەڵکی شاری ڕوانسەری سەر بە ئوستانی کرماشان كه لە ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره له‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و حه‌وت هاووڵاتییه بریتیه له: “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “ماریا موزه‌فه‌ری”، “ئاره‌ش ئێقباڵپوور”، “سرووش ئه‌حمه‌دی”، “زانا محه‌ممه‌دی”، “ئارێز خۆڕه‌می” و “پێدارم سه‌رئه‌فرازی”. جێگای ئاماژه‌یه كه وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ٧ كه‌سه، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیران و چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.