له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ هاووڵاتی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌عید سه‌یف” به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێری “دیده‌بان”، خوێندكارێكی زانكۆی سووره به‌ناوی “مه‌هتتاب ئه‌نساریان”، شارۆمه‌ندێكی به‌هایی به‌ناوی “په‌یام وه‌لی”، “لاوێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “فه‌ریبا كه‌ماڵی”، “خوێندكارێكی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی شه‌قایه‌ق عه‌لیزاده”، پزیشكێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “موحسین سوهرابی” و “موعه‌لیمێكی خه‌ڵكی ئابدانانی ئیلام به‌ناوی “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه.