له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٧ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د جه‌عفه‌رزاده” جووتیاری خه‌ڵكی ئیسفه‌هان، “محه‌ممه‌د خۆڕه‌م خان” هاووڵاتی خه‌ڵكی تاران، چالاكێكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “عه‌بدۆلره‌حمان محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د”، خوێندكارێكی زانكۆی عه‌لامه به‌ناوی “یووسف زه‌ریف”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به‌ناوی “سه‌عید محه‌ممه‌دی”، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی ساری به‌ناوی “بیتا حه‌قانی نه‌سیمی” و لاوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “عادڵ حسێنی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه