له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ هاووڵاتی له شاره جیاجیاكانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “عوسمان مامه” ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌و‌ه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی لاوێكی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی ئیلامیان به ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه، هه‌روه‌ها دوو خوێندكار به‌ناوه‌كانی “ئاناهیتا جنتی” خوێندكاری زانكۆی تاران و “زانا كه‌ره‌می” خوێندكاری علووم پزیشكی كوردستان و خه‌ڵكی سنه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه، چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری سنه به‌ناوی “شلێر زه‌مانی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و لاوێكی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ش به‌ناوی “زانیار مورادوه‌یسی” چاره‌نووسی ناڕوونه و نادیاره، جێگای ئاماژه‌یه كه خوێندكارێكی زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی و خه‌ڵكی شاری سه‌قز پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌رملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا له زیندان له دۆخێكی ناجێگیری ته‌ندرووستی دایه.