کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

نادیاری چاره‌نووسی ٢٨ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌ جیاجیانی ئێران

نادیاری چاره‌نووسی ٢٨ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاره‌ جیاجیانی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی ٢٨ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ٤٧ ڕۆژی ڕابردوو نادیاره‌ و ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هیچ وڵامێكی ڕوون به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان ناده‌نه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی ٢٨ ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د مێهدی ئه‌كبه‌ری” خوێندكاری زانكۆی تاران، “ئیسماعیل شوكووریگ خوێندكاری زانكۆی زه‌نجان، “عیرفان ڕه‌زایی” خوێندكاری زانكۆی ئه‌میركه‌بیر، “به‌هادین مورادی” و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی “واحێد مورادی”، “فه‌رشید عه‌باسی” خه‌ڵكی دێولان، “مه‌یسه‌م فه‌رامه‌رزی” و “پشتیوان ئه‌لیاسی” خه‌ڵكی سه‌رپۆلی زه‌هاو، “ئه‌حمه‌د مورادی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی چۆرامی سه‌ر به‌ ئوستانی كوهگیلوویه‌ و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، “ئازین سه‌عیدی نه‌سه‌ب” و “نیگار عه‌زیمی” هونه‌رمه‌ند و خوێندكاری زانكۆی تاران، “سه‌مانه سه‌غه‌ری” خوێندكاری زانكۆی خواڕه‌زمی كه‌ ئێستا مانی له‌ خواردن گرتووه‌، “داوود سووری” مامۆستای زانكۆی شه‌ریف، “عه‌لی فه‌تاحی” خوێندكاری زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت، “ئیسماعیل مه‌حموودپوور” خه‌ڵكی پیرانشار، “ئه‌حمه‌د موقه‌ده‌م نییا” خوێندكاری زانكۆی ئازادی ئه‌هواز، “فه‌هیمه‌ حسێنی” و خۆشكێكی به‌ناوی “نه‌رگیس حسێنی” خه‌ڵكی كاشان، “شایان وه‌یسی” خه‌ڵكی كرماشان، “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی”، “مه‌حموود ئه‌مینی پوور”، “سه‌ید عه‌لی حسێنی” و “سامان ڕه‌زایی” خه‌ڵكی شاری ئابدانان، “یاسین ڕه‌زایی” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت، “دۆرسا میننه‌تی” خوێندكاری زانكۆی پزیشكی تاران، “ئه‌میر حسێن خۆشڕوو” و براكه‌ی به‌ناوی “محه‌ممه‌د خۆشڕوو” و “ئه‌كبه‌ر عزیزپوور” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا و “مه‌هسا مووسه‌وی” قوتابی ده‌بیرستانی شاری زه‌رقانی سه‌ر به‌ ئوستانی فارس پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان نادیاره‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی چاره‌نووسیانن.