له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٨ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو خوێندكاری زانكۆی تاران به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سادق سادقی” و “نیما ئه‌نساری”، “محه‌ممه‌د حیسابی” خه‌ڵكی مه‌ریوان، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوه‌كانی “مۆزه‌فه‌ر فه‌لاحی”، “عه‌لی سۆله‌یمانی، “عه‌لی خالدیان” و “ئیسماعیل سه‌فی مورادی”، دوو لاوی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی غه‌فووری سنه به‌ناوه‌كانی “شۆرش و هێرش فه‌تاحی”، خوێندكارێكی زانكۆی ڕازی كرماشان به‌ناوی “محه‌ممه‌د حسێن عه‌ره‌بی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “قادر پاكنه‌هاد” و “كه‌یوان نه‌بی”، دوو خوێندكاری زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز به‌ناوه‌كانی “سارا شه‌مسایی” و “مه‌عسوومه حه‌مید”، دوو وه‌رزشوانی كچ به‌ناوه‌كانی “فاتمه ئازاد” و “شه‌راره سائێبی”، شاعیرێكی خه‌ڵكی گه‌چساران به‌ناوی “نه‌سیبه نامی”، گئه‌میر تاهیری” هۆنه‌رمه‌ندی ڕه‌پ، دوو خوێندكاری زانكۆی ئیسفه‌هان به‌ناوه‌كانی “عه‌لی مۆئمنی” و “یوونس مه‌شایه‌خی”، خوێندكارێكی زانكۆی گیلان به‌ناوی “ئاران سه‌میمی”، خوێندكارێكی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا به‌ناوی “سارینا سادیقی”، “عه‌لی به‌ختیاری” كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی قائیمی ئیلام، گرافیستێكی خه‌ڵكی شیراز به‌ناوی “دێنا شه‌یبانی” و سێ لاوی خه‌ڵكی زاهیدان به‌ناوه‌كانی “سۆهه‌یل شه‌هبه‌خش”، “بیلال نارووئی” و “تارق جه‌نگی زهی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و بۆ شوێنكی نادیار ڕاگوێزراون و چاره‌نووسیان نادیاره.