به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی ١٩ چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه نادیاره.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌میر چه‌مه‌نی” چالاكی سۆسیالیستی خه‌ڵكی ته‌ورێز، “ئه‌میرحسێن شاه محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شائاباد، “بێهزاد ئه‌دوایی” و “خه‌بات وه‌یسی” خه‌ڵكی مه‌ریوان، “هۆمایۆن سۆله‌یمانی” خوێندكاری زانكۆی شه‌ریف، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “حه‌مید نۆسره‌تی”، “باران ساعدی” چالاكی مه‌ده‌نی و دكتۆر “هانا وه‌كیل” پزیشكی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره، “ئه‌میر ڕه‌زا چه‌رخی” خوێندكاری زانكۆی شه‌ریف، “محه‌ممه‌د ئیبراهیم واعزی” خوێندكاری زانكۆی ئابووری، “غه‌زه‌ڵ مه‌عسووم شاهی” خوێندكاری زانكۆی ئه‌میركه‌بیر، “ڕه‌یحانه مه‌عرووف” ده‌بیری شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی تاران، “محه‌ممه‌د خانمهردی” چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی دێولان، “كیانووش عه‌بدۆڵڵازاده” خه‌ڵكی سه‌قز، “حه‌مید زه‌ینیوه‌ند” خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شاری ئیلام، “محه‌ممه‌د ئه‌مین و سۆران ئارمه‌ند” خه‌ڵكی مهاباد و “كه‌ریم پیری” خه‌ڵكی ساین قه‌ڵا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.