له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٩ هاووڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕبوونی چندین ڕۆژ چاره‌نووسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ملیسا سمساریان” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بابۆل، “محه‌ممه‌د قه‌ره‌نی ئازه‌ر” خه‌ڵكی مهاباد، “به‌هرام بووشێهری زاده” خوێندكاری زانكۆی تاران، “حهسیبۆڵڵا حسێن بۆڕ” موعه‌لیمی خه‌ڵكی سه‌راوان، “پێشه‌وا ئاقاپوور” و “پوویا محه‌ممه‌د زاده” خه‌ڵكی بۆكان، “فه‌رید مۆرادی” خوێندكاری زانكۆی ته‌ربیه‌ت مۆدهڕێس”، “ئومید عومه‌ری” خه‌ڵكی ورمێ، “فه‌رزاد ئازه‌ر” خه‌ڵكی دێهلۆڕان”، “سه‌جاد خالدیان” خه‌ڵكی قوروه، “ئه‌یووب كه‌ریمی” و “مێهدی شه‌یخی” خه‌ڵكی مه‌له‌كشاهی، “ئه‌فشین غوڵامی” به‌ڕێوه‌به‌ری ماهنامه‌ی “بیری ڕه‌خنه‌گرانه”، “كه‌ژاڵ وه‌ته‌ن پوور” موعه‌لیمی زمانی كوردی خه‌ڵكی شاباد، “ئه‌حمه‌د ساعدی” خه‌ڵكی شنۆ، “موحسین ته‌یمووری” خه‌ڵكی كووهده‌شت، “خه‌بات فه‌دایی” خه‌ڵكی مه‌ریوان و “ڕووحۆڵڵا ده‌رویشی” و په‌یمان فه‌دایی” خه‌ڵكی ئابدانان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ گرتووخانه و زیندان چاره‌نووسیان نادیاره.