له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٩ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزراون و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له قائیم شار لاوێكیان به ناوی “فه‌ره‌حناز نازری”، له شاری سنه سێ هاووڵاتییان به‌ناوه‌كانی دكتۆر “ئیمان نه‌وابی” ڕزیدنتی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ر، “شاهین ڕه‌زایی” و كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به‌ناوی “ڕۆزا سه‌یدی”، لاوێكی خه‌ڵكی گوڵپایگان به‌ناوی “ئیلاهه میرمه‌هدی” كه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه، خوێندكارێكی زانكۆی علووم و ته‌حقێقات به‌ناوی “حه‌میده زارعی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “كامیار تاهیری”، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی یاریه ڕه‌زمیه‌كان له ئیلام “فاتمه به‌ردزه‌ردی”، لاوێكی خه‌ڵكی هه‌لیلان به‌ناوی “حامید سوهرابی”، لاوێكی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوی “محه‌ممه‌د شه‌هبازی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار به‌ناوی “بێهروز عه‌لایی”، دوو خاتۆنی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “په‌روانه كه‌دخۆدا قه‌مسه‌ری” و “مونا ئه‌فسامی” كه منداڵی بچووكیان هه‌یه، ویزیتۆری شیركه‌تێكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رمان به‌ناوی “فاتمه حه‌ربی”، لاوێكی خه‌ڵكی شیراز به‌ناوی “پوویا سه‌ڕاف”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “سه‌عدۆڵڵا ڕه‌سووڵپوور”، لاوێكی خه‌ڵكی ساری به‌ناوی “كاوه ڕه‌حیمی”، لاوێكی خه‌ڵكی له‌نگڕوود به‌ناوی “ماكان داوه‌ری” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “میلاد یاوه‌ری”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه دان، له گرتووخانه ڕاگرتووه و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.