به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چاره‌نووسی ١٦ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران پاش ماوه‌یه‌ك له‌به‌ندكرانیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی ئیلام به‌ناوه‌كانی “عه‌باس ئه‌رغه‌نده”، “محه‌ممه‌د مامی” و “محه‌ممه‌د كه‌ریمی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوه‌كانی “فه‌رزاد ڕه‌حیمی” و “په‌رهام په‌روه‌ری” وه‌رزشوان كه مه‌ترسی سزای سێداره‌ی له‌سه‌ره، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “زانا مه‌نسووری” و دوو برا به‌ناوه‌كانی “ڕادین و ڕامین ته‌حلیلی”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌كانی “شیروان خزری”، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران به‌ناوه‌كانی “نازه‌نین نووری” و “ئه‌رده‌ڵان مه‌نسووریان”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی “ساین قه‌ڵا” به ناوی “میلاد كه‌ریمی” و لاوێكی خه‌ڵكی به‌نده‌رعه‌باس به‌ناوی “موحسین زێهتابی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.