له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چاره‌نووسی ١٠ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “وه‌لید فه‌رامه‌رزی” خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو”، “سوونیا شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ خه‌ڵكی ئابدانان، “مورته‌زا قادری” وه‌رزشوانی دانیشتووی تاران، “جه‌واد زه‌ینیوه‌ند” خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار، “پێدرام ئه‌سه‌دی” خه‌ڵكی كرماشان، سێ لاوی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌ناوه‌كانی “مه‌حموود به‌یگپوور”، “ئه‌فشین و یاسین جابری”، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا به‌ناوی “سه‌ركاو غۆڵامی” و لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوی “مێهران فه‌یزۆڵڵاهی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ناڕوون و نادیاره.