هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “فه‌رشید كه‌ریمی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، پاش سێ حه‌فته به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات، چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه كه “فه‌رشید كه‌ریمی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستا نییه.