به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موختار ئه‌سه‌دی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سنه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ڕاگوێزراوه و چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موختار ئه‌سه‌دی” موعلیمی دڵسۆز و فیداكاری خه‌ڵكی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه له هاوكاره‌كانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌شه‌مه له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش كه دژبه ژاراویكردنی قوتابیان به‌ڕێوه‌چووبوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر چوار كه‌س له هاوكاره‌كانی ئازاد كران به‌ڵام چاره‌نووسی خۆی به نادیاری ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كی نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.