به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوێكی خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوی “ئه‌سعه‌د ئه‌رهه‌نی” كه پێش هاتنی ساڵی تازه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێنداربوو چاره‌نووسی ناڕوون و نادیاره.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “ئه‌سعه‌د ئه‌رهه‌نی” خه‌ڵكی گوندی “سه‌رگیز”ی سه‌ر به شاری شنۆ ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و بۆ شونێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.